17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
ریاز - AA
سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ، ئەمین ناسر رایگەیاند، ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا لەوە زیاتریش دابەزێت، بەردەوام دەبن لە کارکردن.
ئەمین ناسر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "ئارامکۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە نەوتی عەمبارکراودا دەردەهێنێت بۆ ئەوەی ئاستی پێوانەیی لە هەناردەکردن لە مانگی نیسانی داهاتوودا، تۆمار بکات".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایە دوای مانگی نیسان ئارامکۆ دەتوانێت لەسەر کارکردن بەردەوام بێت، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ، ئەمین ناسر گوتی: "ئارامکۆ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشەکە دەکات تا بزانێت دوای مانگی نیسان، دەتوانێت لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام دەبێت یان نا".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، قازانجەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لەمیانی ٢٠١٩دا، بۆ ٣٣٠ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار کەمیکردبوو.