Gökhan Kurtaran
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
لەندەن - AA
وەزارەتی بازرگانیی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای گەیشتنیان بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، بڕیارە ئەمڕۆ رێککەوتننامەی بازرگانیی ئازاد لەگەڵ تورکیا واژوو بکەن.
لەو بارەیەوە وەزیری بازرگانیی بەریتانیا، لیز ترەس باسی لەوە کرد کە ئامانجی رێککەوتننامەکە لە یەکەم قۆناغدا ئەوەیە هەلومەرجەکانی ئێستای بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بپارێزێت.
لیز ترەس جەختی لەوەشکردەوە کە رێککەوتننامەکە لە بەریتانیا هەزاران هەلی کار لە بوارەکانی پیشەسازی بەرهەمهێنان، ئۆتۆمبێل و پۆڵا دەستەبەر دەکات.
ئەو رێککەوتننامەیەی بڕیارە بەریتانیا لەگەڵ تورکیا واژووی بکات لە رووی قەبارەی بازرگانییەوە لە ریزبەندی پێنجەمی رێککەوتننامەکانی بەریتانیا-دایە لە دوای قۆناغی برێکسیت کە قەبارەکەی 19 ملیار پاوەندی ئیستەرلینییە.