Firdevs Yüksel
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٥١ دۆلار و ١٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٥١ دۆلار و ٩٤ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٥٠ دۆلار و ٩٠ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٠وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٣ بەرزبووەتەوە و به ٥١ دۆلار و ١٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٤٧ دۆلار و ٨٧ سه‌نت فرۆشرا.
پاکێجی پشتیوانی ئابووریی ئەمریکا و پێشهاتەکان لەبارەی رێککەوتنی بازرگانیی لەنێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە دوای برێکسیت، جووڵەی ئابووریی زیاد کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت داخوازی لەسەر نەوت زیاد بکات، ئەوەش هۆکارە لە بەرزبوونەوەی نرخەکەیدا.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٥١ دۆلار و ٢٥ سه‌نت بۆ ٥١ دۆلار و ٣٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٥١ دۆلار و ١١ سه‌نت بۆ ٥٠ دۆلار و ٩٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.