Mazın Asad
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
میونشن - AA
لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کۆبووییەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامیراکان لە ھۆتێلی Bayerischer Hof لە شاری میونشن بەڕێوە چووە کە ماوەی ٤٠ خولەکی خایاندووە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری بەرگری، نورەددین جانیکلی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو ئامادەی بوون.