Ramal Mahmood
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە، دوێنێ تەقە لە هەشت ئامانجی داعش و ٥١ ئامانجی پەکەکە/پەیەدە کرا.
- لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمە تایبەتییەکانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن، بەپاڵپشتی چڕی ئاسمانی و وشکانی، دوێنێ بەمەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکانی شەیخ عیسا، خەربول و مەعارات ئوم هاوش لە باشووری مارع لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون. لە ئاکامی پێکدادانەکاندا چوار جەنگاوەری ئۆپەراسیۆن گیانیان لەدەست دا و ٢٠ جەنگاوەریش بریندار بوون، هەروەها سێ چەکداری پەکەکە/پەیەدەش کوژران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە، دوێنێ تەقە لە هەشت ئامانجی داعش و ٥١ ئامانجی پەکەکە/پەیەدە کرا.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا لە ٢٤ی ئابەوە دەستی پێکردووە، پێی نایە رۆژی ٦١مینی.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمە تایبەتییەکانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن، بەپاڵپشتی چڕی ئاسمانی و وشکانی، دوێنێ بەمەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکانی شەیخ عیسا، خەربول و مەعارات ئوم هاوش لە باشووری مارع لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون. لە ئاکامی پێکدادانەکاندا چوار جەنگاوەری ئۆپەراسیۆن گیانیان لەدەست دا و ٢٠ جەنگاوەریش بریندار بوون، هەروەها سێ چەکداری پەکەکە/پەیەدەش کوژران.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەشت ئامانجی دەستینشانکراوی داعش و ٥١ ئامانجی دەستنیشانکراوی پەکەکە/پەیەدە تەقەیان لێکرا. لەئاکامدا ئەو ناوچانانە خاپوور کران کە وەک شوێنی مەشق و راهێنان بەکاریان دەهێنان.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لەناوچە کار کاڵباین تۆپهاویژێکی داعشی لەناوبرد.
جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا نزیکەی هەزار و ٢٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوییان کۆنترۆڵ کردووە.