Mehmet Tosun
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن وەڵامی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئهمریكا، جۆن بۆڵتن-ی دایەوە کە رایگەیاندبوو مەرجی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا پەیوەستە بە پاراستنی سەلامەتی "جەنگاوەرانی کورد" و لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە لایەن تورکیاوە. کاڵن لەمبارەیەوە گوتی: "بانگەشەی ئەوەی کە تورکیا کوردەکانی کردووەتە ئامانج بێ واتایە. ئامانجی تورکیا ریکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و پەکەکە/پەیەدە/یەپەگەیە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بریتییە لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
کاڵن لە راگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردەووەتەوە کە ئامانجی تورکیا لەناوبردنی گشت رێکخراوە تیرۆریستییەکانە لە سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و دەستەبەرکردنی ئەو مەرجانەیە کە پێویستن بۆ دووبارە گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ سووریا.
کاڵن رایگەیاندووە: "پەیەدە/ یەپەگە کە لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش جوڵە دەکەن، باڵی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە لە سووریا و نوێنەرایەتی کوردەکانی سووریا ناکات. بانگەشەکردن بۆ ئەوەی کە رێکخراوێکی تیرۆریستی نوێنەرایەتیی کوردەکان دەکات، بەر لە ھەموو شتێک بێ رێزیکردنە بەرامبەر برا کوردەکانمان. یەکێک لە ئامانجەکانی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و باڵەکانی لە سووریا، رزگارکردنی کوردەکانە لە ستەم و فشارەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن راشیگەیاندووە: "بانگەشەی ئەوەی کە تورکیا کوردەکانی کردووەتە ئامانج بێ واتایە. ئامانجی تورکیا ریکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و پەکەکە/پەیەدە/یەپەگەیە. ئامانجی تورکیا پاراستنی ئەو کوردانەیە کە سەر بە پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە نین و رووبەڕووی ستەم دەبنەوە. ھاوکات ئامانج پاراستنی وڵاتەکەمانە لەو کارە تیرۆریستیانەی کە رووبەڕوومان دەبنەوە. ھاوکات پرسی ئەوەی کە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناکرێت ببێتە ھاوپەیمانی ئەمریکا، پێویست بە روونکردنەوە ناکات".
ئیبراھیم کاڵن راشیگەیاندووە: "یەکێک لە ئامانجەکانی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و باڵەکانی لە سووریا، رزگارکردنی کوردەکانە لە ستەم و فشارەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە".
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئهمریكا، جۆن بۆڵتن رایگەیاندبوو کە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پەیوەستە بە چەند پێش مەرجێک. بۆڵتن بە ئاماژە کردن بە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە رایگەیاندبوو کە کشانەوەی ھێزەکانیان پەیوەستە بە پاراستنی سەلامەتی "جەنگاوەرانی کورد" و لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە لایەن تورکیاوە.