Merve Yıldızalp,1 23
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ، رایگەیاند "لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەماهەنگیکردن لەگەڵ باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پەیەدە/یەپەگە و رەوانەکردنی بە هەزاران بارهەڵگر چەک بۆیان و گوایە دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'هێزی ئاسایشپارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر".
بۆزداغ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی دروستکردنی هێزی سەربازی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە، نووسیوویەتی: "لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەماهەنگیکردن لەگەڵ باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پەیەدە/یەپەگە و رەوانەکردنی بە هەزاران بارهەڵگر چەک بۆیان و گوایە دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'هێزی ئاسایشپارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر. دروستکردنی سوپای تیرۆر بۆ باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پەیەدە/یەپەگە لە ژێر ناوی 'هێزی ئاسایشپارێزی سنووری سووریا' لە لایەن ئەمریکا بۆ دروستکردنی کۆریدۆری تیرۆر بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێکخراوی تیرۆریستی داعش نییە، بەڵکو پشتیوانیکردنی تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستییەکانە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەمریکا تا ئەمڕۆ کە پشتگیری باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ناسراو بە پەیەدە/یەپەگە ی کردووە، هاوکات ئەو هەنگاوانەی دواتری کە رایگەیاندووە بۆ پشتگیریکردنیان، جێگەی نابێتەوە لەنێو هاوبەشی ستراتیجیی و مۆدێلی شەراکەت و هاوپەیمانی.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی بۆزداغ-دا هاتووە "لەبەرامبەر ئەو هەوڵە ئیستیفزازیەدا کە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی وڵات و ناوچەکەمان دەکات، تورکیا لە پێناو پاراستنی ئاسایشی وڵات و ناوچەکەمان ناسڵەمێتەوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و هەنگاوەکانی. بە گوزارەی بەڕێز سەرکۆمار 'لەوانەیە شەوێک لە ناکاو بێین' ".