Mazın Asad
12 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
دیاربەکر
لە ئەنجامی ھەڵگرتنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە شەش گەڕەک و شەقامێکی شارۆچکەی سور لە دیاربەکر کە ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام بوو و دواتر ھاتنەکایەوەی ھێرشی تیرۆریستی و فشارەکان، سەدان ھاووڵاتی لە شارۆچکەکە کۆچ دەکەن.
شارۆچکەکە خاوەنی چەندین شوێنەواری مێژوویی وەک مزگەوت، کەنیسە، خان، حەمام و خانووە کە لە نێو میراتی کولتووری جیھانی یونێسکۆیە و بەھۆی ھێرشەکانی پەکەکەوە ھاووڵاتییانی شارۆچکەکە بە ناچاری کۆچ دەکەن.
دوای ھەڵگرتنی پەیرەوی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە شارۆچکەی سور و دواتر ھاتنەکایەوەی ھێرشی تیرۆریستی و فشارەکان سەدان ھاووڵاتی شارۆچکەکە جێدەھێڵن.
پێشتر لە شارۆچکەکە بە ناوەندی بازار دادەنرا و گەشتیارێکی زۆر روویان لێدەکرد، بەڵام بەھۆی ھەڵکەندنی خەندەق، دروستکردنی بەربەست، جێگرکردنی بۆمب و تەلەوە سەدان دوکاندار زیانیان پێگەیشتووە و سەدانی دیکەش شارۆچکەکە چۆڵ دەکەن.
ھاووڵاتییانی شارۆچکەی سور بە عارەبانە و بەدەست کەلوپەلەکانیان دەگوازنەوە کە ھەندێکیان بۆ ماڵی کەسوکارەکانیان دەچن و ھەندێکیشیان بە شێوەی دوو یاخود سێ خێزان خانوو بەکرێ دەگرن و دەمێننەوە.
ھاووڵاتییەکی شارۆچکەکە ئە.چ لە روونکردنەوەی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە بەھۆی رووداوەکانەوە رووبەڕووی ستەمکارییەکەی زۆر بووەنەتەوە و ئاماژەی بەوەش دا کە لەگەڵ ھەشت منداڵی لە نێو کەشوھەوایەکی سارد لە شارۆچکەکە دەردەچن و کەلوپەلەکانیشیان لەدەست خۆیان دەگوازنەوە.
ئەو روونیشی کردەوە کە لە نێو خەڵکەکەدا مرۆڤی پیر، منداڵ و نەخۆش ھەیە کە ناچار بوونە پەنا بۆ شوێنێکی ئارام ببەن و گوتیشی: "بەھۆی رووداوەکانەوە ناچار بووین ماڵ و حاڵی خۆمان جێ بھێڵین. ژیانی گەڕۆک بەسەر دەبەین. ھیواخوازین لە ماوەیەکی کورتدا دووبارە ئاسوودەیی بگەڕێتەوە".
یەکێکی دیکە س.چ ئاماژەی بەوە دا خەڵکی شارۆچکەکە رۆژانی سەخت بەسەر دەبەن و گوتیشی: "پەکەکە بۆ شارۆچکەکە ھات و بەھۆی شەڕوپێکدادانەکانەوە لە شارۆچکەکەمان دەردەچین. لەبەر ترسی گیانمان ماڵەکانمان جێ دەھێڵین. سێ خێزان بەیەکەوە دەمێنینەوە. بە ناچاری کەلوپەلی ماڵەکەمان دەگوازینەوە".
راشیگەیاند لە شارۆچکەکە ژیان نەماوە و ئەوانەی لە گیانی خۆیان نیگەرانن لە شارۆچکە کۆچ دەکەن.