Orhan Onur Gemici
16 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2021
ئەنقەرە- AA
گۆڕانکاری لە پۆستەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو بەردەوامن.
لە رێوڕەسمێکدا بە بەشدار بەڕێوبەری گشتی و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئاژانس، بەڕێوبەری گشتی پەخش و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، مەتین موتانئۆغڵو پۆستەکەی رادەستی یوسف ئۆزهان و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی مستەفا ئۆزکایا پۆستەکەی رادەستی ئۆغوز ئهنیس پهرو کرد.

لە میانەی رێورەسمەکەدا سەردار کەرەگۆز گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی موتانئۆغڵو و ئۆزکایا-ی کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشی ئاژانسیان کردووە و رایگەیاند: "لە ئێستادا لە ئاژانسێکدا کار دەکەین کۆمەڵێک میکانیزمی زۆری هەیە و بەخێرایی بەرەو بەدامەزراوەییبوون دەچێت".
بەڕێوبەری نوێی گشتی پەخش و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، یوسف ئۆزهان سوپاسی مەتین موتانئۆغڵو کە پێش خۆی لەو پۆستەدا بووە و خزمەتی کردووە.
لای خۆشییەوە ئۆغوز ئهنیس پهرو، ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا لە بەشی ئیداری و دارایی تورکسات کاری کردوە و پۆستی جیاجیای وەرگرتوە، گوتیشی: "ئاژانسی ئانادۆڵو خێزانێکی گەورەیە. وا هەستدەکەم لە خێزانێکی جوانەوە هاتومەتە ناو خێزانێکی جوانی دیکە. لە ناخی دڵمەوە باوەڕم بەوە هەیە کە پێکەوە کاری جوان ئەنجام دەدەین".
