İsmail Kaplan
19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
قه‌رس - AA
له قه‌رس كه پله‌كانی گه‌رما دابه‌زیوه بۆ 17 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، به‌ستنی ئاوی گه‌رمی بهههواداكراو دیمه‌نی جوان و سه‌نجڕاكێشی دروستكردووه.
به‌هۆی ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌یه‌ی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروستبووه.
به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سه‌دی، سه‌رڕووی چه‌م و رووباره‌كانی ناوچه‌كه به‌ستویانه.
له گوندی كویوجوكی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئارپاچا سنووری پارێزگای قه‌رس، هه‌ندێ له هاووڵاتییان ئه‌و كه‌شە سارده به كه‌یف خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
گوندنشینان ئاوی گه‌رم به هه‌وادا هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاوه‌كه‌ش پێش ئه‌وه‌ی بگات به زه‌وی له هه‌وادا ده‌به‌ستێت، ئه‌ویش دیمه‌نی جوانی دروستكردووه.
یه‌كێك له دانیشتوانی گونده‌كه به‌ناوی ئه‌لیف كاپڵان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كهشەکە زۆر سارده و گوتی: "ئه‌گه‌ر كه‌مێك له ده‌ره‌وه بمێنینه‌وه قژ و پرژانگمان ده‌یبه‌ستێت. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه به‌ستنی ئه‌و ئاوه گه‌رمه‌یه كه به هه‌وایدا ده‌كه‌ین و ده‌یبه‌ستێت. كهشەکە زۆر سارده و پشووی نیوه‌ی ساڵێش به‌م كه‌یف خۆشیه به‌سه‌ر ده‌به‌ین".