Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
مۆسكۆ - AA
راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كرملین، یوری ئوشاكۆڤ ئاشكرایكرد چاوه‌ڕوانده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی كێشه‌ی سووریا، راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی ئێس-٤٠٠ و پرۆژه‌كانی وزه، تاوتوێبكرێن.
یوری ئوشاكۆڤ روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمیر پوتین كه بڕیاره رۆژی ٨ی نیسان له مۆسكۆ سازبكرێت، دایه رۆژنامه‌وانان.
ئوشاكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كێشه‌ی سووریا یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پوتین و رایگه‌یاند: "هه‌ردوو سه‌رۆك ژماره‌یه‌ك بابه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی و ئیقلیمی تاوتوێده‌كه‌ن. له‌نێو ئه‌مانه‌دا بابه‌تی سووریا جیاده‌كه‌مه‌وه. جگه له‌وه‌ش روونكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كشاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی سه‌ربازیی له سووریا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت".
ئوشاكۆڤ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن له باره‌ی راده‌ستكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ی رووسی به توركیا و گوتی: " سه‌ركرده‌كان (ئه‌ردۆغان و پوتین) تاوتوێی راده‌ستكردنی ئێس ٤٠٠هكانیش ده‌كه‌ن به سوپای توركیا".
ئوشاكۆڤ به‌بیری هێنایه‌وه له میانی ئه‌و لوتكه‌یه‌ی هه‌شتی ئه‌م مانگه له مۆسكۆ ده‌به‌سترێت كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاستبه‌رزی توركیا و رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت، گوتی: "جگه له كۆبوونه‌وه‌ی شانده به‌شداره‌كان سه‌ركرده‌كان (ئه‌ردۆغان و پوتین) له‌وانه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیدا ئاڵوگۆری بیروڕا بكه‌ن له‌باره‌ی پرسه هه‌ستیاره‌كان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تاتوێی پڕۆژه‌كانی وه‌ك وێستگه‌ی هێزی ناوه‌كی ئاككویو و تورك ئاكم ده‌كرێت و گوتی: "ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن كه نوێنه‌رانی دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن. به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه كه دوای كۆبوونه‌وه‌كان لایه‌نه‌كان واژوو له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوبه‌ش بكه‌ن. پوتین و ئه‌ردۆغان ئێواره‌ش به‌شداری له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ده‌كه‌ن كه به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ساڵی گه‌شتیاری و كلتوری توركیا-رووسیا له هۆڵی شانۆگه‌ری بۆلشۆی به‌ڕێوه ده‌چێت".