Sangar Hamad Azeez
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
مەڕەش - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی و گوته‌بێژی ئاک پارتی، ماهیر ئوناڵ رایگەیاند "قۆناغی نوێ قۆناغێك ده‌بێت كه بارودۆخی نوێ، ده‌رفه‌تی نوێ و ئاسۆی نوێ له‌به‌رده‌م توركیادا دهركرێنهوه. ئینشائه‌ڵڵا له قۆناغی نوێ‌دا باری نائاسایی دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت".
ئونال لە شاری مەڕەش بەشداری لە پرۆگرامێکی تایبەتی کەناڵی NTV کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
ئونال گوتی: "قۆناغی نوێ قۆناغێك ده‌بێت كه بارودۆخی نوێ، ده‌رفه‌تی نوێ و ئاسۆی نوێ له‌به‌رده‌م توركیادا دهركرێنهوه. ئینشائه‌ڵڵا له قۆناغی نوێ‌دا باری نائاسایی دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت".
گوته‌بێژی ئاک پارتی لەبارەی دادگایی کردنی ئەندامانی فەتۆ گوتی: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ درێژه‌ی هه‌یه، دادگاییكردنه‌كان درێژه‌یان هه‌یه. چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تا كۆتایی ئه‌مساڵ دادگاییه‌كانی فه‌تۆ به ئه‌نجام بگه‌ن".
سەبارەت بە ئه‌نجامنه‌دانی سه‌ربازیی له به‌رامبه‌ر بڕێک پاره، ئونال گوتی: "ئه‌و بابه‌ته له رۆژه‌ڤی سیاسه‌تدایه، ئه‌و كاره‌ی بكه‌وێته سه‌ر شانی سیاسه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجامده‌درێت".
جێگری سه‌رۆكی گشتیی و گوته‌بێژی ئاک پارتی، ماهیر ئوناڵ ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی تورکیا کرد و گوتی: "توركیا له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی سه‌ر سنووره‌كانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوخۆی، به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتیی له ئه‌لبابه‌وه تا عه‌فرین و له‌ولاشه‌وه له باكووری عێراق ٣٠ كیلۆمه‌تر ده‌چێته ژووره‌وه، بۆچی ئه‌مه ده‌كات؟ له‌پێناو ئاسایشی سنووره‌كانیدا".