Abdullah Shukur
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول لەبارەی لێکۆڵینەوە لە تاوانی کوشتنی خاشقچی گوتی: "بەرپرسانی تورکیا پێداگر و دەسەڵاتدارن لەبارەی رۆشنکردنەوەی ئەو رووداوە".
گول لە بەردەم ناوەندی گشتی ئاک پارتی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لە دوای کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی بە شێوەیەکی قێزەونانە، داواکاری گشتی کۆماریی ئیستانبوڵ لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و بە شێوەیەکی زۆر ورد کار لەسەر گشت بەڵگەکان دەکرێت.
عەبدولحەمید گول راشیگەیاند کە داواکاریی رادەستکردنەوەی ١٨ گومانلێکراو گەیشتووەتە وەزارەتی داد و گوتیشی: "بە مەبەستی گەیاندنی بۆ بەرپرسانی سعوودیە، ئەو داواکارییە رەوانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کراوە. داوای داواکاریی گشتی ئەوەیە کە ئەو ١٨ کەسە بەمەبەستی دادگیاکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا رادەستی تورکیا بکرێن".
گول گوتیشی: "چاوەڕێی بەجێگەیاندنی داواکاری رادەستکردنەوەی(ئەو کەسانەی لە رووداوەکە تێوەگلاون) دەکەین. چونکە ئەم رووداوە قێزەونە لە تورکیا روویداوە".
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول لەبارەی لێکۆڵینەوە لە تاوانی کوشتنی خاشقچی گوتیشی: "بەرپرسانی تورکیا پێداگر و دەسەڵاتدارن لەبارەی رۆشنکردنەوەی ئەو رووداوە".