Muhammed Ali Toruntay
25 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە بەرپەرچی ئەو تیرۆریستانەی پەکەکە دراوەتەوە کە لە ناوچەی قەڵغانی فورات، دوو سەربازیان شەهید کردووە و بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئاکامی تۆپبارانی چڕدا، حەوت تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا لەو بارەیەوە هاتووە "بەرپەرچی ئەو تیرۆریستانە درایەوە کە لە ناوچەی قەڵغانی فورات دوو سەربازی قارەمانمانیان شەهید کرد و لە ئاکامی تۆپبارانی چڕدا پێگەی تیرۆریستان خاپوور کران و بەپێی ئامارە بەراییەکان، لانیکەم حەوت تیرۆریست لە چالاکی خران".
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ ناچێت و ئۆپەراسیۆن و تۆپبارانکردنی ناوچەکە درێژەیان هەیە.