Necmettin Karaca
23 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
وان-AA
لە شارۆچکەی مورادییە سەر بە پارێزگای وان، ٢٥ هاووڵاتی بیانی دەستگیرکران کە بە شێوەی نایاسایی چووبوونه ناو تورکیا.
تیمەکانی جەندرمەی شارۆچکەکە، لە کاتی پشکنینی کێڵگەکاندا گروپێکی پیادەیان بینی و دواتر دەرکەوت کە ئەو گروپە ١٥ هاووڵاتی ئەفغانیین و بە شێوهیهكی نایاسایی چوونهته ناو خاکی تورکیا.
هەر لە هەمان شاۆچکە هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا ١٠ هاووڵاتی ئەفغانی دیکەیان دەستگیرکرد کە ئەوانیش کۆچبەری نایاسایی بوون.
دواتر هەر ٢٥ کۆچبەرەکە رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای وان کران.
هەروەها شەش قاچاخچی کە لە شارۆچکەی مورادییە کاری بەقاچاخ بردنی کۆچبەرانیان کردبوو، دوای رادەست کردنیان بە دادگا، بڕیاری بەند کردنیان بۆ دەرکرا.