Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Rewa Mahmood Hasan
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2019
ئیدلب - AA
هێزەکانی رژێمی ئەسەد لەرێی تۆپهاوێژەکانیانەوە ناوچەیەکی نزیک خاڵی چاودێری هێزی ئەرکی ئاگربەستی سوپای تورکیایان لە دەوروبەری ئیدلیب بۆردومان کرد.
سوپای رژێمی ئەسەد و ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی ئێران پشتگیریان دەکات ناوچەی زاویەی گوندەواری باکووری رۆژئاوای حەمایان لە باشووری ئیدلب بۆردومان کرد کە ١٠ خاڵی ئەرکی چاودێری ئاگربەستی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سوپای تورکیای لێیە.
گومان دەکرێت هێرشەکە لە ناوچەی کەریم لە ناوچەیەکی شاخاوی گوندەواری حەما لە لازقییەوە ئەنجام درابێت.