Rewa Mahmut Hasan
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە AA
یاریدەدەری وەزیری یەکێتیی ئەورووپا، عەلی شاهین تەرمی هاووڵاتی پاکستانی، سەلمان خانی رادەستی کەسوکاری کردەوە کە لەکاتێکدا هەوڵی دابوو بپەڕێتەوە سنووری بولگاریا، دەستگیر کرابوو تەنانەت پێڵاوەکانیشی لێسەندرابوویەوە و بەجێ هێڵرابوو.
سەلمان خان هەوڵی دابوو بەرێگەی نایاسایی لە تورکیاوە بەرەو بولگاریا بچێت، لەوێ لە رێگەی هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر دەکرێت و سنوورداش دەکرێتەوە و لەو شوێنێکدا کە تێیدا مابوویەوە رەق دەبێتەوە و گیان لەدەست دەدات.
دایکی سەلمان خان بەناوی مانرا داوای کردبوو کە تەرمی کوڕەکەی بۆ بگەڕێننەوە. یاریدەدەری وەزیری یەکێتیی ئەوروپا لە کابینەی حکوومەتی تورکیا، عەلی شاهین ئاگاداری ئەمە دەبێت و هەوڵی گەڕاندنەوەی تەرمی سەلمان خان دەدات بۆ کەسوکاری.
لەوبارەیەو عەلی شاهین لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە هاووڵاتییەکی پاکسانی نامەی لە تویتەرەوە بۆ رەوانە کردووە و داوای لێکردووە کە یارمەتی ئەو خێزانە هەژارە بدات و باسی لە دۆخی سەلمان خان کردووە.
عەلی شاهین ئاماژەی بەوەدا کە نامەیەکیان ناردووە لە دایکی سەلمان خانەوە کە نووسین و خویندنەوە نازانێت بەڵام پەنجەمۆری ناوبراوی لەسەربووە لە شوێنێک دەژین لە شاری پیشاوەر باکووری پاکستان .
شاهین باس لەوە دەکات راستەوخۆ دوای خوێندنەوەی نامەکە پارێزگاری کرکلارەلی ئەسەنگول جیڤەلەک-ی ئاگادار کردۆتەوە و پێی راگەیاندووە کە هاووڵاتییەکی پاکستانی لە سنوور گیانی لەدەست داوە و رێکاری پێویستی بۆ جێبەجێ بکەن تاکو تەرمی ئەو کوڕە بەدایکی بگاتەوە.
سەلمان خان سنووری بولگاریا دەبڕێت و لەوێ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر دەکرێت و دواتر دەستبەسەر دەکرێت و ناچاری دەکەن پێڵاوەکانی داکەنێت و بەشەو لەسەرمادا لەناو بەفردا لە سنووری تورکیا فرێی دەدەن. لەوێ خۆی دەخزێنێتە کەلاوەیەکەوە، بەڵام بەداخەوە دەچێتە درێژترین خەوەوە، لەسەرمادا رەق دەبێتەوە. ئەمە تەنها یەک چیرۆکی سەر سنووری سارد و سڕی رۆژئاوای بێ رەحم و بەزەییە. ئەگەر ئەو دایکە بەئێمە نەگەیشتایە سەلمان خان ئەگەری هەبوو لە مەزارگەی بێکەسان بنێژرایە. دایکی گوتی: "ئەگەر تەرمەکەیشی بێت بینێرنەوە بۆم تاکو سەردانی گۆڕەکەی بکەم و سوورەتی یاسین لەسەر گۆڕەکەی بخوێنرێت".
شاهین ئاماژە بەوە دەکات کە دایکی نەیخواستووە سەلمان ببینێت کە رەق بۆتەوە هەر بۆیە دوای کاروباری خستنە ناو تابوتەکەی بەتایبەتی بۆ کراوە و بەشیوەیەک ئامادەکراوە کە بەرەو بەهەشت بەرێ دەکرێت.
شاهین گوتی: "ئەو رۆژە کاتی فڕینی فڕۆکەی هەڵگری جەنازەکەمان رەوانەی خێزانەکەی کرد و تا بەرەبەیان چاودێریمان کرد".
ئەم هەوڵەی گەیاندنەوەی تەرمی سەلمان خان بەدایکی لەناو میدیای پاکستاندا کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و لە زۆر لە میدیاکاندا بەگرنگیەوە باسی لێوە کرا.