Hüseyin Burak Demirer
18 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
لە هەفتەی ٣٢مینی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی سێڤیلیای بردەوە.
یانەی سێڤیلیا کە لە ریزبەندی سێیەمی یانە ئیسپانییەکاندایە میوانداری یانەی ریال مەدریدی کرد.
لە خولەکی ٢١ی یارییەکەدا، یاریزان ئیڤان راکیتیچ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی سێڤیلیا تۆمار کرد.
یاریزان ئیریک لامێلا لە خولەکی ٢٥دا، گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٠دا، یاریزان رۆدریگۆ گۆس گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد.
یاریزان ناچۆ لە خولەکی ٨٢دا، گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی یارییەکەدا، هەوڵەکانی هەردوو یانە بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکلاکەرەوە چڕ بووەوە و لە خولەکی ٩٠+٢دا، بە گۆڵێکی یاریزان کەریم بەنزیمە، یانەی ریال مەدرید توانی ژمارەی گۆڵەکانی بۆ سێ گۆڵ بەرز بکاتەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٢ کۆتایی هات.
بەمەش یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٧٥ خاڵ بەرز کردەوە و یانەی سێڤیلیا هەر لە ٦٠ خاڵدا مایەوە.