Hamdi Yıldız
17 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2020
یەمەن - AA
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی گومانکردنی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە یەمەن گەیشتووەتە، ١١٢ هەزار و ٨١٥ حاڵەت.
لەوبارەیەوە نووسینگەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە یەمەن لە تویتێکدا رایگەیاندووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، ژمارەی حاڵەتەکانی گوماناوی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە یەمەن گەیشتووەتە، ١١٢ هەزار و ٨٥١ حاڵەت.
بەپێی راگەیەندراوەکە لەو ژمارەیە، ٦٥یان پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچوون و ٢٩ی دیکەشیان گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی باسی لەوەشکردووە کە ئەو حاڵەتانە لە کۆی ٣٣٣ قەزا لە یەمەن لە ٢٠٠یان تۆمارکراون و راشیگەیاندووە کە تا ئێستا یارمەتی پێشکەش بە ١٩٦ بنکەی تەندروستیی تایبەت بە چارەسەرکردنی پەتای کۆلیرا لە یەمەن کردووە.
کرنگترین نیشانەکانی پەتای کۆلێرا، وشکبوون و سکچوونە.
بەهۆی ئەو جەنگەی کە یەمەن رووبەڕووی بووەتەوە، رەوشی تەندروستیی ئەو وڵاتە بەجۆرێک خراپبووە کە نیوەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان داخراون، ئەوەیش وای کردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە رووبەڕووی پەتا و نەخۆشی جۆراوجۆر ببنەوە.
یەمەن ماوەی شەش ساڵە رووبەڕووی جەنگێکی سەخت بووەتەوە کە بەهۆیەوە لەسەدا ٨٠ی دانیشووانی ئەو وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، جگە لەوەش ملیۆنەها کەس لەو وڵاتە رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.