Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
ئیدلب - AA
لە ئاکامی بۆردومانێک بۆ سەر بازاڕێکی شاری ئەتارب رۆژئاوای پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، ٤٣ کەس کوژران.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، خالید ئەلخەتیب بەرپرسی بەرگری شارستانی لەناوچەکە رایگەیاند کە بۆردومانەکە بۆسەر بازارێک بووە کە لایەنی کەم ١٠٠ کەس لەوێ بوون و بەهۆیەوە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠ی دیکەش برینداربوون.
راشگەیەنرا کە بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ئەگەر هەیە ژمارەی کوژراوان زیاد بکەن.
تیمەکانی فریاگوزاریش دەستبەجێ دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە بوونەتە ژێر دارو پەردووی ئەو خانوو و تەلارانەی کە بە هۆی بۆردومانەکەوە رووخاون.