Sangar Hamad Azeez
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
کۆڵن - AA
سەرۆکی رێکخراوی نیشتمانی ئاراکان رۆهینگیا نوڕوڵ ئیسلام، ئاماژەی بەوەکرد کە زوڵم و زۆردارییەکان بەرامبەر بە موسوڵمانانی ئاراکان درێژەی هەیە و گوتیشی : " ئامانج لەو کارە لەناوبردنی کۆمەڵگای موسڵمانانە لە ئاراکان".
ئیسلام لە میانی گوتارێکیدا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاراکان کە لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا رێکخرابوو جەختی کردەوە لەوەی کە لهبەرچاوی موسڵمانانی جیهان زوڵم و ستەمێکی لە رادە بەدەر لە موسڵمانانی ئاراکان دەکرێت.
ناوبراو تیشکی خستە سەرئەوەی کە موسڵمانانی رۆهینگا خەڵکی رەسەنی ناوچەکەن و گوتیشی: "بە پێی راپۆرتێکی بەریتانیا کە لەسەردەمی داگیرکردنی وڵاتەکە لە ساڵی ١٨٤٠ بڵاوکردووەتەوە دەری دەخات کە موسڵمانانی ئاراکان لەو ناوچە بوونە".
سەرۆکی رێکخراوی نیشتمانی ئاراکان رۆهینگیا ئەوەی نەشاردەوە کە بوزییەکانی بورما لە هەوڵی لەناوبردنی موسڵمانەکانن و گوتیشی: "دوبەرەکیان لەنێو موسڵمانان دروست کرد و لە ئێستاشدا هەوڵی لەناوبردنمان دەدەن، یاسا لە بەرژەوەندی خۆیان دەردەکەن. مرۆڤایەتی لە هەمبەر ئەو ستەمانەی ئەوانە دەیکەن دووچاری شۆک بووە. ئەوان هەوڵی نەهێشتینی دین و نەژادمان دەدەن. تاکە ئامانجی ئەوان لەناوبردمانە".
دوای ئەوەی لە ئابی ساڵی رابردوو پەلامارێک بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە سنووری ویلایەتی ئاراکان ئەنجامدرا و لەبەرامبەردا حکوومەتی وڵاتەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لەناوچەکە دەستپێکرد و زیاد لە ٧٠٠ هەزار هاووڵاتی موسڵمانی ئاراکان بەهۆی رووخاندنی ماڵ و ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەریان ناوچهكهیان جێهێشت و بەناچاری پەنایان بۆ بەنگلادشی هاوسنوور برد.
جیالەمەش لە مێژووی ئەو وڵاتە دەری دەخات کە بەردەوام دەسەڵاتدارە بوزییەکان هەوڵی چەوساندنەوە و لەناوبردنی موسڵمانانیان داوە.