Şerife Çetin
08 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
برۆكسل- AA
له كاتێكدا ئه‌ورووپا به جۆش و خرۆشه‌وه یادی ٣٠ ساڵه‌ی رووخاندنی دیواری به‌رلین ده‌كاته‌وه، ئه‌و دیوارانه‌ی كه وڵاتانی كیشوه‌ره‌كه به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له په‌نابه‌ران هه‌ڵیان چنیوه و ئه‌و ته‌له دڕكاوییانهی سنووره‌كانیان پێ ته‌نیوه، ئه‌وه نیشان ده‌دات له ئه‌ورووپا له جیاتی ئازادیی، سنوورداركردن و دابه‌شبوون باڵا ده‌سته.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ههڵیئێنجاون، له ئێستادا له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ورووپا نزیكه‌ی ٢٠ دیوار و ته‌لی دڕكاویی هه‌ن.
ئه‌وه ده‌بینرێت كه ژماره‌ی دیوار و ته‌له دڕكاوییه‌كان له‌دوای قه‌یرانی په‌نابه‌ران له ساڵی ٢٠١٥دا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه.
- "شه‌ش هێنده‌ی دیواری به‌رلین، دیوار درووستكراون"
به‌پێی به‌دواداچوونێكی ده‌زگای هزریی، په‌یمانگای ترانسئاتڵانتیك، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له هۆڵه‌ندایه، له‌دوای رووخاندنی دیواری به‌رلین له ساڵی ١٩٨٩دا، زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر دیوار و ته‌لی دڕكاویی، درووستكراون.
له به‌دواداچوونه‌كه‌دا هاتووه "وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناوچه‌ی شنگن، له ساڵانی ١٩٩٠هكانهوه تا ئێستا، به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له كۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربوون، هه‌زار كیلۆمه‌تر دیوار‌یان درووستكردووه. ئه‌مه‌ش ده‌كاته شه‌ش هێنده‌ی درێژیی دیواری به‌رلین".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه‌شتییه‌كان كه سه‌رگه‌رمی ئه‌نجامدانی گەڕانن له ده‌ریاكان و پشكنینی توندوتۆڵ ھەیە له‌سه‌ر سنووره‌كان "دیواری نه‌بینراون" له دژی په‌نابه‌ران، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شی ترسه راستی و خه‌یاڵییه‌ی له ئه‌ورووپا خوڵقێنراوه، تاوی داوه‌ته دوژمنایه‌تییكردنی بیانییان و جیهانێكی مه‌ترسیداری بۆ كۆچبه‌ران درووست كردووه.
له راپۆرتێكی دیكه‌ی هه‌مان ده‌زگای هزرییدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه بنیاتنانی دیواره‌كان و ته‌نینی سنووره‌كان به ته‌لی دڕكاویی، ده‌ستكه‌وتی به‌رچاوی بۆ كۆمپانیا په‌یوه‌ندییداره‌كان ده‌سته‌به‌ركردووه و باس له‌وه ده‌كرێت كه قازانجه‌كه بڕی نزیكه‌ی ملیارێك یورۆیه.
- "دیواره‌كان" له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ربڵاون
له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه گرنگیی زۆر به سه‌روه‌ت و ئازادیی گه‌ڕان ده‌درێت و یه‌كێتییه‌كه رۆڵی داكۆكیكاری له مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌تایبه‌ت له دوای قه‌یرانی كۆچه‌وه ئه‌وه ده‌بینرێت كه درووستكردنی دیوار بووه‌ته حاڵه‌تێكی به‌رچاو.
له ئێستادا له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له‌و كه‌سانه‌ی كه له جه‌نگ هه‌ڵاتوون، دیوار و ته‌لی دڕكاویی درووست كراون.
یه‌كه‌م دیواری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ساڵی ١٩٩٣دا له‌لایه‌ن ئیسپانیاوه به ده‌وری سه‌بته (سوته)دا كه خاكی ئه‌فریقایه، بنیات نرا. ئه‌و دیواره درێژییه‌كه‌ی ٨،٤ كیلۆمه‌تره، به‌رزییه‌كه‌ی سێ مه‌تره و له ته‌لی دڕكاویی پێكهاتووه، له ساڵی ٢٠٠٥دا دوای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران گیانیان له‌ده‌ستدا، گۆڕدرا. به‌رزیی په‌رژینه‌كان كرایه شه‌ش مه‌تر و درێژیی دیواره‌كه‌ش بۆ ١١ كیۆمه‌تر زیادكرا.
ئیسپانیا دیسان دیواری دووه‌می به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووری نێوان وڵاته‌كه‌ی و مه‌غریب، له مهلییا درووست كرد.
یۆنان كه له نێو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به هه‌ڵوێستی توندی له‌باره‌ی پرسی كۆچ ناسراوه، له ساڵی ٢٠١٢دا په‌رژینێكی به‌رزی ته‌لی دڕكاویی له‌سه‌ر سنووری توركیا درووست كرد.
وڵاتێكی دیكه كه په‌رژینی ته‌لی دڕكاویی له‌سه‌ر سنووری توركیا درووستكرد، بولگاریا بوو. بولگاریا له ساڵی ٢٠١٣ و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ٣٠ كیلۆمه‌تر و له قۆناغی دووه‌م له ساڵی ٢٠١٦دا ١٤٦ كیلۆمه‌تر په‌رژینی ته‌لی دڕكاویی له‌سه‌ر سنووری توركیا هه‌ڵچنی.
دوای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٥دا قه‌یرانی په‌نابه‌ران تاوی سه‌ند، بنیاتنانی دیوار له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوی وه‌رگرت.
هه‌نگاریا كه به هه‌ڵوێستی دژی په‌نابه‌ران ناوبانگی ده‌ركردووه، یه‌كه‌م وڵات بوو له‌دوای قه‌یرانه‌كه كه‌وته‌خۆی.
له‌دوای هه‌نگاریا، سڕبیاش له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی له نێوان ناوچه‌كانی باكس-كیسكون و سۆنگراد، له كێلێبیا ته‌لی دڕكاویی تیژی درووستكرد.
سلۆڤینیا به‌دوای هه‌نگاریادا ١٥ كیلۆمه‌تر دیواری له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ی درووستكرد و دوای ئه‌ویش نه‌مسا كه‌وته‌خۆ. نه‌مسا له ساڵی ٢٠١٦دا له‌سه‌ر سنووری نێوان وڵاته‌كه‌ی ئیتاڵیادا دیواری درووست كرد.
سلۆڤینیا له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كرواتیا، په‌رژینی ته‌لی دڕكاویی به درێژایی ١٥٠ كیلۆمه‌تر و به‌رزیی دوو مه‌تر، بنیاتنا.
وڵاتی ئێستۆنیا كه یه‌كێكه له وڵاته‌كانی باكووری ئه‌ورووپا، له ساڵی ٢٠١٥دا دیواری له‌سه‌ر سنووری رووسیا درووستكرد و به‌دواشیدا هه‌ریه‌ك له لاتڤیا و لیتوانیا هه‌مان كاریان ئه‌نجامدا.
فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له ساڵی ٢٠١٦دا بڕیاریاندا خه‌رجیی درووستكردنی دیواری كاڵێ له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات، بگرنه ئه‌ستۆ.
دانیمارك له ساڵی ٢٠١٩دا په‌یوه‌ندیی به كاروانی درووستكردنی دیواره‌كان كرد و به‌مه‌به‌ستی "رێگرییكردن له به‌رازه دڕنده‌كان" له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ڵمانیا، په‌رژینێكی به‌رزی ته‌لی دڕكاویی درووستكرد كه ئه‌مه هاوكات رێگریی له ئه‌گه‌ری هاتنی په‌نابه‌رانیش كرد.
- مه‌قدۆنیای باكوور و نه‌رویج په‌نایان برده به‌ر درووستكردنی دیوار
مه‌قدۆنیای باكوور كه یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتییه له ئه‌ندام بوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا و وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی رۆیشتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ورووپا، له ساڵی ٢٠١٥دا به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌ورووپا، له‌نێوان وڵاته‌كه و یۆنان‌دا په‌رژینی ته‌لی دڕكاویی هه‌ڵچنی.
هاوكات نه‌رویج كه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نییه به‌ڵام له ناوچه‌ی شنگندایه، له‌سه‌ر سنووری نێوان وڵاته‌كه و رووسیا به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌ورووپا، دیواری بنیاتنا.
- خاڵه نوێیه‌كانی دابه‌شبوونی ئه‌ورووپا
رووخاندنی دیواری به‌رلین كه هه‌موو ساڵێك له ئه‌ورووپا به شانازییه‌كی زۆره‌وه یاد ده‌كرێته‌وه، وه‌ك پێشهاتێك كه رۆڵی گه‌وره‌ی له ئازادیی، هاوپشتیی و هاریكارییدا بینیوه، لێك ده‌درێته‌وه.
بێگومان رووخاندنی دیواری به‌رلین كه ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیا ده‌كرده‌وه، گرنگیی خۆی هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌ورووپا كه به‌هۆی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه ستایش ده‌كرێت، له ئێستادا له‌رێگه‌ی درووستكردنی دیوار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له سته‌م و جه‌نگ هه‌ڵهاتوون، به‌هاكانی مافی مرۆڤ و ئازادیی كه خودی خۆی داكۆكییان لێده‌كات، له‌كه‌دار ده‌كات و كیشوه‌ره‌كه به‌هۆی درووستكردنی سنووری نوێوه دابه‌ش ده‌كات.