Hasan Esen,Bilal Acar
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
لەندەن- AA
پۆلیسی لەندەن، ئەو شۆفێرەی دەستگیر کرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بە بنکەیەکی پۆلیسدا، کێشابوو و تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریش هاوکاری لێکۆڵینەوەکان دەکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی لەندەن، کەسەکە لە کاتژمێر ١٨:٥٨ خۆی کێشاوە بە بنکەکەدا، بەڵام رووداوەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتوەتەوە.
دواتر شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و رێوشوێنی ئەمنی توندیش لە ناوچەکە گیراوەتەبەر.
ئەو گرتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە ئەوە نیشان دەدەن کە شۆفێرەکە دوای ئەوەی خۆی بە بنکەی پۆلیسدا، کێشاوە بەنزینی رشتووەتە سەر رێگاکە و ئاگری تێبەرداوە.
تا ئێستاش پۆلیس هیچ زانیارییکەی لەبارەی ناسنامەی پەلاماردەرەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.
لە سێی تشرینی دووەمدا، ئاستی مەترسی تیرۆری ناوخۆیی بەریتانیا لە "گرنگ"ەوە بۆ "جددی" بەرزکرایەوە.
ئەم بڕیارەش دوابەدوای دوو پەلامارە تیرۆریستییەکەی فەڕەنسا و نەمسا هات.
گەورەترین پەلاماری تیرۆریستی چەند ساڵی رابردووی بەریتانیا لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧دا، لە شاری مانچستەر روویدا کە بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە، ٢٣ کەس لە کۆنسێرتێکدا کوژران و ٥٩ی دیکەش برینداربوون.