Hemın Othman Mohammed
08 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2016
واشنتۆن
له ئاکامی تەقەکردن لە پۆلیسی شاری داڵاس سەربە ویلایەتی تکساس باشووری ئه‌مریكا، چوار پۆلیس كوژران و 6 دیكه‌ش بریندار بوون كه برینی سیانیان سه‌خته.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان کردەوە، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێک له پاركی بیلۆ گاردنی شاری داڵاس دژبه كوشتنی چه‌ند كه‌سێكی ره‌شپێست له ویلایه‌ته‌كانی لویزیانا و مینیسۆتا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، تەقە لە پۆلیس کراوە.
- "تەقەکردن به قه‌ناس"
له تەقەکردنەکەدا دوو چه‌كی قه‌ناس 10 پۆلیسیان كردبووه ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پۆلیس كوژران، حه‌وت پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوون كه برینی سیانیان سه‌خت بوو.
پۆلیسی داڵاس له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه پۆلیسێکی بریندار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته چوار پۆلیس.
دوا به‌دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی پۆلیس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
-"دوو كه‌س ده‌ستگیركراون"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌كدارێك خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد و، گومانلێكراوێكی دیكه‌ش كه رووبه‌ڕووی هێزی سواتی داڵاس ببووه‌وه ده‌ستگیر كرا.
هاوكات به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی پاكه‌تێك له نزیك شوێنی گومانلێكراوان، تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
له دوو رۆژی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا، له ویلایه‌ته‌كانی لویزیانا و مینیسۆتای ئه‌مریكا دوو كه‌سی ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژران. به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان رێكخرابوو.