Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه كه داوای بڕینی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه ده‌كات له یه‌مه‌ن.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی په‌یامه واژووكراوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه دوا بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران.
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا پاساوی ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه "پڕۆژه‌یاساکه هه‌وڵێكی ترسناك و بێواتایه بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری ئەو و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی ئه‌مریكی و سه‌ربازان، هه‌روه‌ها زیان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌گه‌یه‌نێت".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هۆكاری بوونی ئه‌وان له یه‌مه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و وڵاته و داكۆكی له‌وه كردووه كه ئه‌مریكا لایه‌نگری له‌نێو لایه‌نه نه‌یاره‌كانی یه‌مه‌ن ناكات.
ترەمپ رایگەیاندووە لە یەمەن هیچ سەربازێكی ئەمریكی نییە لەگەڵ هاوپەیمانێتییەكەی سعوودیە یان هەر لایەنێك كە كاریان لەگەڵدا بكات ئەركی پێدرابێت و بانگەشەی ئەوەی كرد، ئەمریكا پاساوی هەیە بۆ پشتگیریكردنی سعوودیە.
چواری نیسان پڕۆژه‌یاسای بڕینی پشتگیرییەكانی ئەمریكا بۆ سعوودیە لە یەمەن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە 247 دەنگ بەرامبەر 175 دەنگ پەسەندكرا و 13ی ئاداریش لە ئەنجوومەنی پیران بە 54 دەنگ بەرامبەر 46 دەنگ پەسەندكرابوو.
بەپێی پڕۆژه‌یاساکە، جگە لەوانەی كە لەگەڵ ئەلقاعیدە شەڕدەكەن، بڕیاربوو تەواوی هێزەكانی ئەمریكا كە كاریگەرییان هەیە لەسەر جەنگی یەمەن یان بەشدارن تیایدا، لەماوەی 30 رۆژدا بكشێنەوە.
ترەمپ بەدرێژایی ماوەی ئەركەكەی وەك سەرۆك، بۆ جاری دووەم مافی ڤیتۆی بەكارهێنا. جاری یەكەمیش بۆ رەتكردنەوەی ئەو پڕۆژه‌یاسایه‌ی رێگریی لە دروستكردنی دیواری سنووری ئەمریكا-مەكسیكی دەكرد ئەو مافەی بەكارهێنابوو.