Behlül Çetinkaya
15 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رێڕه‌وی پرۆژه‌ی "EuroAsia Interconnector" به نێو ئاوهكانیدا تێده‌په‌ڕێت، توركیا تێبینینامه‌ی دایه هه‌ریه‌ك له باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل و یۆنان و سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل، یۆنان و قوبرسی باشووری یۆنانی به پشتیوانیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه واژووكرا.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئه‌وه‌یان وه‌بیرهێنایه‌وه كه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌یه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتیوانیی ده‌كات و دامه‌زراندنی تۆڕی كاره‌با له‌نێوان هه‌ریه‌ك له یۆنان، قوبرسی باشووری یۆنانی و ئیسرائیل له خۆده‌گرێت، رۆژی ٨ی ئادار واژووكراوه.
سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌و وێنانه‌ی كه له دۆكیومێنته‌كانی پرۆژه‌كه‌دا به‌كارهێنراون، رێڕه‌وی پلان بۆ دانراوی هێڵی ژێرئاوی كاره‌با له‌نێوان قوبرس و دوورگه‌ی گریت، به نێو سنووره ئاوییه‌كانی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر بێت و پرۆژه‌كه پێویستی به كاری به‌رایی هه‌بێت، ئه‌وا بۆ ئه‌و كارانه‌ی له سنووره ئاوییه‌كانی توركیادا ئه‌نجامده‌درێن، پێویسته داوای مۆڵه‌ت له توركیا بكرێت و ئه‌گه‌ر پێویستی به كاری به‌رایی نه‌بێت ئه‌وا به‌ر له ماوه‌یه‌كی گونجاو له دانانی هێڵه‌كانی كاره‌با پێویسته زانیاریی بدرێته توركیا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه تێبینینامه دراوه‌ته هه‌ریه‌ك له باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل و یۆنان و سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌ڵوێسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نووسراو تۆماركراوه.