Davit Kachkachishvili
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
تبلیس – AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی جۆرجیا بڵاوه‌یان به‌و خۆپیشانده‌رانه كرد كه ویستیان ده‌روازه‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان له تبلیس-ی پایته‌خت دابخه‌ن بەهۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوای سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران كه داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه و له‌كارلادانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن، تامار جڤانیا ده‌كه‌ن له سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان له تبلیس گردبوونه‌وه.
له‌و كاته‌دا به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان رووی دا. له رێگای به‌كارهێنانی ئاوی قهتیسكراوهوه هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد. دوای دهستوهردانهكهی پۆلیس زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووركه‌وتنه‌وه.
به‌رپرسانی حكوومه‌ت به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كه پاك و بێگه‌رد بووه، ئۆپۆزسیۆن به هاندانی خه‌ڵك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.