Davit Kachkachishvili,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
باتوم - AA
كه‌شتی جه‌نگیی ئه‌مریكا "USS Donald Cook" له چوارچێوه‌ی ئه‌و مانۆڕه هاوبه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ ئاسایشی كه‌نار ده‌ریای جۆرجیا ئه‌نجامی ده‌دات له به‌نده‌ری باتوم له‌نگه‌ری گرت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری جۆرجیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌زیری به‌رگری، لیڤان ئیزۆریا سه‌ردانی ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییه‌ی ئه‌مریكای كردووه كه ئه‌وه دووه‌مجاره سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی كردووه و له به‌نده‌ری باتوم له‌نگه‌ری گرتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه فه‌رمانده‌ی كه‌شتییه‌كه، ماسی‌و پۆوڵ له كه‌شتییه‌كه‌دا رێوڕه‌سمێكی بۆ ئیزۆریا و شاندی یاوه‌ری رێكخستووه و ئیزۆریاش سه‌ردانی كه‌شتییه‌كه‌ی كردووه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یدا كردووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئامانجی هاتنی ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییه، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریه له ده‌ریای ره‌ش و ته‌واوی ناوچه‌كه".
كه‌شتی جه‌نگیی "USS Donald Cook" كه تا 25ی كانوونی دووه‌م له باتوم ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای جۆرجیا مانۆڕی سه‌ربازیی ئه‌نجام ده‌دات.