Nuri Aydın
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، ٢٧ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ٢٧ ملیۆن و نۆ هه‌زار و ١٥١ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
ریزبه‌ندیی ئه‌و پێنج وڵاته‌ی كه زۆرترین نه‌خۆش تیایاندا چاكبوونه‌ته‌وه، بریتیین له؛ هیندستان (پێنج ملیۆن و ٧١٨ هه‌زار و ٨٠٢)، ئه‌مریكا (چوار ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار و ٣٢٨)، به‌ڕازیل (چوار ملیۆن و ٢٩٥ هه‌زار و ٣٠٢)، رووسیا (٩٨٨ هه‌زار و ٥٧٦) و كۆڵۆمبیا (٧٦٦ هه‌زار و ٣٠٠).
هاوكات له توركیا، ٢٨٧ هه‌زار و ٥٩٩ كه‌س دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له پارێزگای هوبێ له چین سه‌ریهه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه. له ئێستادا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسەکە له سه‌رانسه‌ری جیهان ٣٥ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٥١ هه‌زار كه‌سیش دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.