Rewa Mahmut Hasan
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
حەلەب - AA
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەی حەلەب لە باکووری سووریا کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆندایە، ٧ کەس گیانیان لەدەست داو ٤٥ ی تریش برینداربوون.
نەجیب ئەنساری یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری میللی لە حەلەب لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە هەریەک لە ناوچە سڤیل نشینی سوکەری، فیردەوس، قرم توراب، مویەسیر، مەسکەن حەنان، شعیار لە حەلەب لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیاوە بۆردومان کراون و بەهۆیەوە ٧ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست داوەو ٤٥ی تریش برینداربوون.
لەلایەکی ترەوە بەرپرسێکی بەرگری میللی لە ئیدلب بەناوی عومەر ئولوان ئاماژەی بەوەدا کە هێرشێکی چری ئاسمانی دەکرێتە سەر شاری ئیدلب.