Kerem Kocalar,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2016
عه‌نتاب - AA
له شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا كه به‌هۆی گهمارۆدانیهوه ناتوانرێت هاوكاری مرۆیی پێ بگات و خۆراكیشی تێدا نه‌ماوه، دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ مانه‌وه‌یان له ژیان فاسۆلیا و مه‌عكه‌رۆنی ده‌هاڕن و به ئارده‌كه‌ی نان دروست ده‌كه‌ن.
شاری حه‌له‌ب كه به‌هۆی هێرشی چڕی رووسیا، هێزه‌كانی رژێم و ئه‌و میلیشیا شیعەی ئێران پشتیوانیان ده‌كات وێران بووه، ژیان و گوزه‌ران تیایدا رۆژ له دوای رۆژ سه‌خت ده‌بێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی توانیویانه له‌ژێر ئه‌و بۆردومانانه‌دا بمێننه‌وه، رووبه‌ڕووی برسیتی و بێ ئاوی بوونه‌ته‌وه.
خه‌ڵكی حه‌له‌ب كه پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان وه‌ك نان، ئاو، ده‌رمان و شیری منداڵیان به ئه‌سته‌م ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌و پێداویستیه سنووردارانه‌ی له شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه به‌هۆی گرانییه‌وه ده‌ست زۆربه‌ی ناكه‌وێت.
به‌هۆی نه‌مانی ئارد له شاره‌كه‌دا خه‌ڵكه‌كه ناچاربوون به‌دوای جێگرهوهیهكدا بگه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستیان كردووه به هاڕینی فاسۆلیا و مه‌عكه‌رۆنی كه به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار له شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه.
له شاری حه‌له‌ب، چوار نان به 100 لیره ده‌فرۆشریت، ئه‌و كه‌سانه‌شی پاره‌یان هه‌یه ناتوانن هه‌میشه به‌خواستی خۆیان بیكڕن.
هاووڵاتییه‌كی شاری حه‌له‌ب، به‌ناوی حه‌سه‌ن ئه‌بو عوبه‌ید كه تا ئیستا له شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه، بە ته‌له‌فۆن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژ له‌دوای رۆژ كێشه‌كانی حه‌له‌ب روو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
عوبه‌ید، باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی گه‌مارۆوه شارێك نه‌ماوه به‌ناوی حه‌له‌ب، وڵاتانی ئیسلامیش ته‌نها ته‌ماشای بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له شاره‌كه‌دا كێشه‌ی زۆر هه‌یه و خواردن و خواردنه‌وه ده‌ست ناكه‌وێت.
گوتیشی: "ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژه له‌و ناوچه‌یه‌ی لێین، هه‌ندی له برایانمان فاسۆلیا و مه‌عكه‌رۆنی ده‌هارن و ده‌یكه‌ن به ئارد كه به‌شێكی زۆر كه‌م ماوه. پشتیوان به‌خوا برایانمان له‌و ئارده نان دروست ده‌كه‌ن. به‌ڵام بارودۆخ زۆر خراپه. له‌م نزیكانه‌دا ئه‌وه‌ش ته‌واو ده‌بێت. نازانین دوای ئه‌وه چی بكه‌ین. پشتیوان به خوا جیهان چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌دۆزێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌ی مردنی كه‌سێك ئازارمان زیاتر ده‌كات".