Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
ئیدلب - AA
رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، ئاگربەستی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی ئیدلب-یان پێشێل کرد و هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ناوچەی مەدەنینشین لە گوندەواری حەما و لە ئاکامدا، چوار منداڵ کوژران و پێنج کەسی دیکەیش برینداربوون.
هێزەکانی رژێم و گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات و لە گوندەی جورین باکووری خۆرئاوای حەما جێگیرکراون، گوندەکانی قەستون، ماغارا و بارا-یان تۆپباران کرد و ئاگربەستەکەیان پێشێل کرد.
بەپێی زانیاری تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هێرشی سەر گوندی قەستون چوار منداڵ کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.