Emel Öz Gözellik,Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سهرۆكی ئهمریكا دۆناڵد ترهمپ ئاشکرایکرد رووداوی دیارنەمانی رۆژنامهوان، جەمال خاشقچی لهگهڵ شای سعودیه، شا سهلمان بن عەبدولعەزیز تاوتوێكردووه.
لە تویتێکدا دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندووە "لەگەڵ شای سعوودیەدا قسەمکرد کە رەتی دەکاتەوە زانیاریی سەبارەت بەوەی چی بەسەر هاووڵاتییەکی وڵاتەکەیدا هاتووە، هەبێت. شا پێی راگەیاندم کە بەمەبەستی دۆزینەوەی وەڵامێک، لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیادا کاردەکەن".
ترەمپ هەروەها ئاشكرایکردووە کە بەمەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ شا سەلمان، دەستبەجێ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مایک پۆمپیۆ رەوانەی سعوودیە دەکات.