Nazlı Yüzbaşıoğlu
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ رایگەیاند "هیچ یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كان هێنده‌ی توركیایان به‌ده‌ست تیرۆره‌وه نه‌چه‌شتووه. بوونی ناتۆ لێره، بۆ پشتیوانییكردنه له توركیا".
له دوای كۆبوونه‌وه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
یانس ستولتنبێرگ باسی له‌وه‌كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دۆخی سووریایان كردووه و مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون زانیاریی پێداوه و گوتی: "به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی دەکەم له مامه‌ڵه‌ی شه‌فافانه‌ی توركیا له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا".
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا ئەندامێکی بە نرخ و گرنگی ناتۆیه و رایگەیاند "هیچ یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كان هێنده‌ی توركیایان به‌ده‌ست تیرۆره‌وه نه‌چه‌شتووه. بوونی ناتۆ لێره، بۆ پشتیوانییكردنه له توركیا".
سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی له‌وه‌كرد كه ناتۆ له رێگه‌ی توانای سه‌ربازیی جۆراوجۆره‌وه بوونی له توركیا هه‌یه و گوتی:
"لێره بوونی سه‌ربازیی ده‌ریایی و ئاسمانییمان زۆرتره، مه‌شقی زۆرتر ئه‌نجامده‌ده‌ین. فڕۆكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و چاودێریی و سیستمی به‌رگرییمان هه‌یه. له‌سه‌ر سنووری سووریا سیستمی به‌رگریی ئیسپانی و ئیتاڵی بوونی هه‌یه".
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له قۆنیا فڕۆكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوههخت و چاودێریی (AWACS) بوونیان هه‌یه و له‌وێوه پشتیوانیی له هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ناتۆ هاوكاریی دارایی پێشكه‌ش به ژێرخانی سه‌ربازیی توركیا كردووه.
یانس ستولتنبێرگ سوپاسی توركیای کرد بۆ به‌شدارییكردن له سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هەروەها هه‌ڵوێستی توركیای له پشتیوانییكردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌فغانستان به‌رز نرخاند.