Ali Cura
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كریملین، دیمیتری پێسكۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د رووسیا و توركیا جیانه‌بوونه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا، پێسكۆڤ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا له‌پاش هێرشه‌كه‌ی سووریا.
پێسكۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه رووسیا و توركیا جیانه‌بوونه‌ته‌وه و، گوتی: "نه‌خێر به‌و هێرشه (رووسیا-توركیا) جیانه‌بوونه‌وه. جیاوازیی هه‌ڵوێستی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی هه‌ندێ بابه‌تدا نهێنیی نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و هه‌ڵوێسته جیاوازانه نابنه رێگر له به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌كانمان. گرنگترینیان ئه‌وه‌یه ئه‌و جیاوازیانه له زۆر رووه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی نابێت له‌سه‌ر پرۆژه گه‌وره‌كانی ئابووریی و پرۆژه‌كانی دیكه كه مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره پلانین بۆ داناوه".