Enes Kaplan
19 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2021
لۆمێ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی یاوەری دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتێکی بۆ وڵاتی تۆگۆ ئەنجام دا و کاتژمێر ١٥:١٥ بە کاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە گەیشتە شاری لامێ-ی پایتەخت.
ئەردۆغان لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانە لەلایەن سەرکۆماری تۆگۆ، فۆر ئێسۆزیمنا نیاسینگبێ-وە پێشوازی لێکرا.
لەم گەشتەدا هەریەکە لە هاوسەری سەرکۆمار، ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان فاتیح دۆنمەز، وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار، وەزیری بازرگانی، مەهمەت مووش، یاریدەدەری گشتی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی ئەفکان ئالا، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن یاوەری ئەردۆغان دەکەن.