Rewa Mahmut Hasan
28 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2017
ئیسلام ئاباد - AA
بەمەبەستی بەشداری کردن لە ١٣ هەمین لووتکەی دەزگای هاریکاری ئابووریی، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ئەردۆغان لەرێی فڕۆکەخانەی سەربازیی نورخان-ەوە گەیشتە پاکستان و لەلایەن وەزیری دەرەوەی تورکیا مولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دادی پاکستان زاهید حەمید، باڵیۆزی تورکیا لە ئیسلام ئاباد سەدیق بابور و باڵیۆزی تورکیا لە تاران هاکان تەکین-ەوە پێشوازی لێکرا.
هەریەک لە هاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری ئابووری تورکیا، وەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتیەکانی تورکیا، وەزیری گەیاندن یاوەری سەرکۆماری تورکیا دەکەن لەگەشتەکەیدا.
بڕیارە لە ١٣ هەمین لووتکەی دەزگای هاریکاری ئابووریی، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێک پێشکەش بکات و چاوی بکەوێت بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.