Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed
21 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2017
پاریس - AA
له شاری مارسیلیا باشووری فه‌ڕه‌نسا، كه‌سێك به ئۆتۆمبێل خۆی كرد به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوو وێستگه‌ی پاسدا له چاوه‌ڕوانیدا بوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندنی فه‌ڕه‌نسا كه پشتی به سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان به‌ستووه له 11ـه‌مین به‌شی ناوچه‌ی بوش-دو-رون، كاته‌كانی به‌یانی زوو كه‌سێك به ئۆتۆمبێل خۆی كردووه به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی له وێستگه‌ی پاس چاوه‌ڕوان بوون، پاشان هه‌ڵاتووه و له 13ـه‌مین به‌شی ناوچه‌كه‌شدا دووباره خۆی كێشاوه به خه‌ڵكی ناو وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی پاسدا.
له‌و دوو رووداوه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه له دوای په‌لاماری دووه‌م ده‌ستگیركراوه.
به پێی زانیاریه بەراییه‌كان، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن یه‌كه ئه‌منییه‌كانی فه‌ڕه‌نساوه به هۆی تیرۆره‌وه چاودێری خرابووەسەر.