Sarmand Hameed
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
دۆحە - AA
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لە دەزگاکانی راگەیاندنی سعوودیە بڵاوکراونەتەوە لەبارەی داخستنی تۆمارکردنی ناوی حاجییانی قەتەر.
بەیاننامەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی قەتەر کە لە ئاژانسی هەواڵی فەرمی قەتەر بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە "ئەم هەواڵە ناراستانەی لە دەزگاکانی راگەیاندنی سعوودیە بڵاوکراونەتەوە دەچیتە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتانەی کراونەتە سەر وڵاتی قەتەر وهەرەها بۆ شێواندنی راستییەکان و دروستکردنی ئاستەنگە لەبەردم حاجیانی ماڵی خوا لە وڵاتی قەتەر لەئەنجامی ئەو قەیرانەی چەند وڵاتێک دژ بە قەتەر دروستیان کردووە".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی قەتەر، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیەی تۆمەتبار کردووە بەوەی خۆی بەدوور گرتووە لە پەیوەندی کردن لەگەڵی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی حاجیان و کارئاسانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم پرسە لەدەسەڵاتی باڵای سعوودیە دایە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ئامادە نییە دڵنیایی بدات لە پاراستنی سەلامەتی حاجیانی قەتەر.