Cem Genco,Ozan Efeoğlu,1 23
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
هاتای - AA
وه‌قفی هاوكاری مرۆیی İHH، رۆژانه نان بۆ خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌رهێنراون، ره‌وانه ده‌كات.
به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی İHH، سه‌لیم تۆسون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند نانهواخانهیهكیان له بنكه‌ی هاوكاری لۆجیستیكی شارۆچكه‌ی ره‌یحانڵی كردۆته‌وه و رۆژانه ٣٠ هه‌زار نان بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین ره‌وانه ده‌كه‌ن.
تۆسون جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌یاندنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین و له بهرنامهیشیان دایه دوو نانه‌واخانه له عه‌فرین و جندرێس بكه‌نه‌وه.