Mustafa Deveci
17 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2022
کیێڤ - AA
لە ئاکامی ئەو هێرشەی بەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "کامیکازی"ی کردیانە سەر کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا، سێ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست دا کە یەکێکیان ژنێکی دووگیان بوو کە منداڵەکەی سکی شەش مانگ بوو.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ڤیتالی کلیچکۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە لە بەیانی ئەمڕۆ، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "کامیکازی"ی هێرش کراوەتە سەر کیێڤی پایتەخت.
کلیچکۆ باسی لەوەیش کرد کە لە هێرشەکەدا، ٢٨ "کامیکازی" بەکارهاتووە لەوانەیش؛ ٢٣یان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراون و دەنگی پێنج تەقینەوەیش لە شارەکەدا بیستراوە.
کلیچکۆ هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە لە میانی پرۆسەی گەڕان و رزگارکردندا، تەرمی سێ هاووڵاتی لەژێر داروپەردووی بینایەکی نیشتەجێبووندا دەرهێندراون کە کراوەتە ئامانج و بەشێکی زیانی بەرکەوتووە، یەکێک لە کوژراوەکان ژنێکی دووگیانە و منداڵەکەی سکی شەش مانگان بووە.