Aşkın Kıyağan,Rewa Mahmut Hasan
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2017
ڤیەننا-AA
نزیکەی ١٥ هەزار خۆپیشاندەر لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا پرۆتێستۆی حکوومەتی هاوپەیمانی پارتی ئازاد و پارتی گەلی نەمسایان کرد.
لە چوار شوێنی جیاجیای شارەکە، هەشت رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی خۆپیشاندانێکیان لە ڤیەننا رێکخست و رێگایەکی ١٠ کیلۆمەتریان بە رووی هاتوچۆدا داخست.
١٥ هەزار خۆپیشاندەر لەبەردەم کۆشکی هۆفبورگ گردبوونەوە کە مەراسیمی سوێندخواردنی حکوومەتی نوێی تیادا بەڕێوەچووبوو و تیایدا خۆپیشاندەران دروشمی، "رێگە مەدە بە ئیدارەی نازییەکان، ئیدارەی کورز و ستاشی بڕووخێنە"یان بەرز کردبوویەوە.
لە خۆپیشاندانەکەدا پۆلیس رێوشوێنێکی توندی گرتبوویە بەر و لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بەشداربوویەکی خۆپیشاندانەکە بە ناوی ئالەکساندەر پۆلاک ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بۆ پرۆتێستۆکردنی پارتی ئازادی نزیک لە نازییەکانەوە بەشداریان لە خۆپیشاندان کردووە و گوتی: " دژ بە سیاسەتی فاشییزم بەرامبەر پەنابەران. پشتگیری لە مافی ژنان و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەکەم بۆیە لێرەم".
خۆپیشاندانەکە سەرلەبەیانی دەستی پێ کرد و چوار کاتژمێری خایاند.