Zuhal Demirci,1 23
16 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن رایگەیاند "سەرەتا تەوەری منبج تاوتوێ دەکەین و یەکێکە لە تەوەرە لە پێشینەکان. پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکان ژمارەیەک بەڵێنی داوە کە هێشتا بە جێبەجێ نەکراون. لە میانی گرووپەکانی کاردا کار لەسەر ئەمە دەکەین. منبج دەبێتە یەکێک لە مژارە لە پێشینەکان".
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
تیلەرسن ستایشی تورکیای کرد لەمەڕ میوانداریکردنی بەشێوەیەکی باش و هەروەها سوپاسی سەرۆکۆماری ئەو وڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد بۆ رێکخستنی ئێوارەخوانێک لەسەر شەرەفی ئەم.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە لەوەی کە کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی زۆر هەستیار و ورد ئەنجامدراون و گوتیشی: "پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا زۆر دێرین و بەهێزە. پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە تەنیا لەبارەی بەرژەوەندییەکانیانەوە نییە و مێژوو ئەوەی سەلماندووە".
تیلەرسن ئاماژەی بە گرنگیپێدانی ئەمریکا دا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، پێشی وابوو کە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات پتەوتر دەبن.
تیلەرسن تیشکی خستە سەر ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی تەوەرە هەستیارەکان دواون و پەیوەندیدار بەمەوە داواکارییەکانی خستوونەتە روو.
تیلەرسن جەختی لەوە کردەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئامانجەکانی تورکیا و ئەمریکادا نییە لەبارەی سووریا و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا ئامانجیان رزگارکردنی سووریایە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و وبەدیهێنانی سەقامگیری و گێڕانەوەی پەنابەرانە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لە وەڵامی پرسیارێکیش لەبارەی منبج، تیلەرسن گوتی: "سەرەتا تەوەری منبج تاوتوێ دەکەین و یەکێکە لە تەوەرە لە پێشینەکان. پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکان ژمارەیەک بەڵێنی داوە کە هێشتا بە جێبەجێ نەکراون. لە میانی گرووپەکانی کاردا کار لەسەر ئەمە دەکەین. منبج دەبێتە یەکێک لە مژارە لە پێشینەکان. بەدڵنیاییەوە هەر ئەوێ نا بەڵکو بەردەوام دەبین لە کارکردن لەبارەی تەواوی باکووری سووریا. لە ژمارەیەک ناوچەی دیاریکراو زۆر لە نزیکەوە لە هەماهەنگی دادەبین لە کارکردن و بەمجۆرە پشتگیری دانووستانەکانی ئاستانا دەکەین. چونکە ئەوە تاکە رێگای گەیشتنە بە سووریایەکی سەقامگیر کە ئاشتی باڵی بەسەردا بکێشێت. بەمجۆرە ئاسایشی سنوورەکانی تورکیاش دەپارێزین".