Mohammad Kara Maryam
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار پێشوازیی هاوتا بەریتانییەکەی، بێن واڵەس کرد.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاکار و واڵەس دوای رێوڕەسمی سەربازیی کە لەسەر شەرفی وەزیری میوان رێکخرابوو، کۆبوونەوە.
ئاکار و هاوتا بەریتانییەکەی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیان ئەنجامدا و دواتر کۆبوونەوە لەسەر ئاستی شاندەکان بەڕێوەچوو.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی بابەتە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی هەرێمی و ئەمنییان کرد.
هەریەک لە فەرماندەی هێزی دەریاوانی تورکیا، عەدنان ئۆزبال و جێگری وەزیری بەرگریی تورکیا، موحسین درا ئامادەی دیدارەکە بوون.