Yusuf Özcan,Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
پاریس- AA
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای فه‌ڕه‌نسیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوی هاتوچۆیه‌ی دوێنێ شه‌و كه‌وتووه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دیكه‌دا كه ناچاركراوه بووه‌ستن به‌هۆی چالاكی رێگه‌گرتن له‌لایه‌ن هێله‌ك زه‌رده‌كان له شاری پهرپیگنان.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و به تاوانی "كوشتنی بێ مه‌به‌ست و رێگرییكردن له هاتوچۆ" لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه رێگاكه‌یان گرتووه، ده‌ستپێكراوه.
به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوانه‌دا كه به‌هۆی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ١٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.