Büşranur Keskinkılıç
14 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2025
ئەنقەرە - AA
سەربەخۆیی پاکستان کە لەلایەن محەمەد عەلی جیناح ڕاگەیەندرا، ساڵانە لە ١٤ی ئاب یادی دەکرێتەوە.
کۆمەڵەی موسڵمانانی هەموو هیندستان (AIML)، کە لە ساڵی ١٩٠٦دا بۆ بەرگرییکردن لە مافی موسڵمانان لە هیندستانی داگیرکراو لەلایەن بەریتانیاوە دامەزرا، بە تێپەڕبوونی کات دەستی بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێک کرد کە داوای سەربەخۆیی دەکرد.
یەکەم پارتی سیاسی موسڵمان لە هیندستانی ژێر داگیرکاری بەریتانیا AIML، لە ژێر کاریگەری بۆچوونی شاعیری نەتەوەیی پاکستان، محەمەد ئیقبالی "دەوڵەتی موسڵمان لە هیندستان" بەردەوامی بە چالاکییە سیاسییەکانی دا، کە لە ساڵی ١٩٣٠یەکان ئەنجامی دەدا.
کۆمەڵەکە لەم قۆناغەدا بوو بە پارتێک کە ڕێپێوانی جەماوەری ڕێکدەخست و تێکەڵ بە خەڵک دەبوو.
بەهۆی ئەو هێزە سیاسییەی لە ناوچە موسڵماننشینەکاندا هەیبوو، AIML پرسی دامەزراندنی پاکستانی وروژاند. لەگەڵ هەوڵەکانی ئەو پارتەدا، هیندستانی ژێرداگیرکاری بەریتانیا لە شەوی ١٤ لەسەر ١٥ی ئابی ١٩٤٧دا بەسەر پاکستان و هیندستان دابەشبوو، بەنگلادیشی ئێستاش بە ناوی پاکستانی ڕۆژهەڵات کەوتە ناو سنوورەکانی پاکستان.
بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٧دا شەوی قەدر کەوتە ١٤ی ئاب، ڕۆژی سەربەخۆیی پاکستان وەک ١٤ی ئاب پەسەندکرا.
لە پاکستانی سەربەخۆدا کە ئەندامی کۆمەڵگای بەریتانییە، سەرۆکایەتی یەکەمی دەوڵەت بە نازناوی "حاکمی گشتی" و بە نوێنەرایەتی پاشای بەریتانیا، سەرکردەی AIML محەمەد عەلی جیناح ئەنجامی دا.
دوای ساڵی ١٩٥٦، سەرۆکایەتی پاشای بەریتانیا بۆ سەرۆکایەتی دەوڵەتی پاکستان بەشێوەیەکی یاسایی هەڵوەشایەوە و، لە بری فەرمانڕەوای گشتی پاکستان پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری پاکستان پێکهێندرا.
یەکەم سەرکۆماری پاکستان، چوارەم فەرمانڕەوای گشتی ئیسکەندەر عەلی میرزا بوو.