Şenhan Bolelli,Hemın Othman Mohammed
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
مه‌درید - AA
له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانه‌ی ڤالەنسیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنادا تۆماركرد.
له خوله‌كی 22ی یاریه‌كه‌دا، كیڤن كامێرۆ یه‌كه‌م گۆڵی بۆ ڤالەنسیا تۆمار كرد له خوله‌كی 33شدا رۆدریگۆ مۆرینۆ گۆڵی دووه‌می تۆماركرد، به‌مه‌ش گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه 2-0 كۆتایی بۆ بەرژەوەندی ڤالەنسیا هات.
له گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا لیۆنێل میسی له خوله‌كی 73دا گۆڵیكی بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌وه هیچی له ئه‌نجامی یاریه‌كه نه‌گۆڕی و یاریه‌كه 2-1 له به‌رژه‌وه‌ندی ڤالەنسیا كۆتایی هات.
دوای 11 ساڵ ڤالەنسیا بۆ جاری هه‌شته‌م نازناوی جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا.