Yusuf Hatip,Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
برۆكسل - AA
نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن ده‌نگده‌ری به‌لجیكی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان، روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كاندید ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كورسی په‌رله‌مانی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ر سێ هه‌رێمه‌كه‌ی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چن. هاوكات هاووڵاتییان ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فیدراڵی یان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌ده‌ن.
له به‌لجیكا ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر زمان و داهاتی هه‌رێمه‌كان، له‌دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بۆ قه‌یرانی سیاسیی ده‌گۆڕێن. له ساڵی ٢٠١٠دا به‌هۆی قه‌یرانی سیاسیی و ناكۆكی نێوان پارته‌كان، به‌لجیكا بۆ ماوه‌ی ٥٤١ رۆژ بێ حكوومه‌ت مابوویه‌وه، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌و بواره‌دا شكاندبوو.