19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2020
بەرلین - AA
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیو گوتێریس رایگەیاند، "گەیشتینە ئەو ئاستەی کە لە رۆژانی داھاتوودا لیژنەی سەربازیی لە جنێڤ کۆببێتەوە".
لە دوای کۆتایھاتنی کۆنفرانسی لیبیا کە بەمەبەستی دەستپێکردنی قۆناغی سیاسی و دەستەبەرکردنی ئاگربەست رێکخرابوو، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیو گوتێریس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست .
ئەنتۆنیو گوتێریس لەبارەی ئەنجامی کۆنفرانسەکە گوتی: "گەیشتینە ئەو ئاستەی کە لە رۆژانی داھاتوودا لیژنەی سەربازیی لە جنێڤ کۆببێتەوە".
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی: "سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی کۆنفرانسەکە بەلێنیان داوە پشتگیری ئاگربەستەکە بکەن".
گوتێریس ئەوەشی راگەیاند کە لایەنەکان بەڵێنی ئەوەیان داوە خۆیان بەدوور بگرن لە پێکدادانی سەربازیی و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵات. گوتیشی: "بانگھێشتی گشت لایەنەکان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەو کارانەی شەڕ و پێکدادانەکان زیاتر دەکەن".
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان پابەند بن بە گەمارۆی چەک لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاماژەی بە گرنگی گەڕانەوە بۆ قۆناغی سیاسی کردەوە.
گوتێریس ئاشکرای کرد کە لەبارەی چاکسازی ئابووری لە لیبیا، لە ٢-٣ ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە کۆبوونەوەی یەکەم لەمبارەیەوە لە تونس رێکدەخرێت.