Zana Natık Kerem
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
ریاز ــ AA
وەزیری وزەی سعوودیە، خالید فالح رایگەیاند کە دوێنێ یەکشەممە دوو کەشتی نەوت ھەڵگری وڵاتەکەی لە میانی پەڕینەوەیان لە کەنداوی عەرەبی لە نزیک ئاوی ھەرێمی ئیمارات، رووبەڕی ھێرشێکی تێکدەرانە بوونەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، خالید فالح ئاماژەی بەوەداوە کە ھێرشەکە، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمی ھەردوو کەشتییەکە سەلامەتن.
وەزیری وزەی سعوودیە راشیگەیاندووە، ئەگەر رێگری نەکرێت لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە، ئەوا ئاسایشی دەریایی و گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکەوە بۆ جیھان دەکەونە بەر مەترسی و ھەڕەشەوە.
دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاندبوو کە چوار کەشتی بازرگانی لە نزیک ئاوی ھەرێمی بە ئاراستەی بەندەری فجێرە رۆژھەڵاتی ئیمارات رووبەڕووی ھێرشێکی تێکدەرانە بوونەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئاماژەی بەوەشدابوو کە لایەنەکانی خۆجێی و نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوەیان لە بارەی ھێرشەکەوە دەستپێکردووە و دواتر ئەنجامەکەشی ئاشکرا دەکرێت.